دوا ئاگادار كردنه‌وه بۆ گۆی زه‌وی
( هاتنی یاسای جیهانی تازه)
نوسینی: د. ودیع احمد وه‌رگێرِانی: كاروان خانه‌قینی
روونكردنه‌وه:هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه كاروباره‌كان ده‌به‌ن به رێوه له‌م جیهانه‌دا رایان وایه ئه‌م شه‌روپیّكدادانانه‌ی كه روو ده‌دات شتێكی هه‌ره‌مه‌كی نییه , به‌لّكو نه‌خشه بۆ كێشراویّكی شه‌یتانی دیاری كراوه كه كتێبی پیرۆز سه‌رده‌میّكه باسی لێوه كردوه, ئه‌وه‌تا جۆرج بۆشی باوك له سالّی 1991 ووتی (ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه یاسایه‌كی جیهانی تازه داده‌مه‌زریّنین كه هه‌موو گه‌لانی جیهان له سه‌ر یه‌ك كێشه كۆبكه‌ینه‌وه وه ته‌نها ئه‌مه‌ریكاش خاوه‌نی ئه‌و ئامرازانه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م بیرۆكه‌یه)وه له سالّی 1993 سیناتۆر دان كیلی ووتی ( پێوسته ئه‌مه‌ریكا رێز له ڤاتیكان به سه‌رۆكایه‌تی پاپا یۆحه‌نا پۆلسی دووه‌م بگریّت چونكه وولاّتێكی جیهانییه) وه هه‌روه‌ها (ملاكی مارتن) له كتێبی ( كلیلی ئه‌م خوێنه)ده‌لّێت:له چه‌ند سالّێكی كه‌مدا یاسای نوێی جیهانی ده‌رده‌كه‌ویّت كاتیّك كه سێ لایه‌نه گه‌وره‌كه و دیاره‌كانی (ئه‌مه‌ریكا ,رووسیا ,ڤاتیكان )كیّشه‌كانیان وه لا ده‌نیّن و ده‌گه‌نه ریّكه‌وتنیّك له سه‌ر ئه‌و بۆچونه كه پاپای رۆم سوره له سه‌ری كه‌وا مرۆڤایه‌تی هیچ نرخیّكی نابیّت له یاسای سیاسی و جوگرافی جیهانی یه‌كگرتوو ئه‌گه‌ر له سه‌ر بنه‌مای مه‌سیحیه‌تی رۆمی كاسۆلیكی دانه‌مه‌زریّت.
بنه‌ماكانی گومرایی:
1_له نامه‌یه‌كیدا بۆ خه‌لّكی تیسالّۆنیكی له سالّی 50ی زاینی پۆلّس هه‌والّ ده‌دات به : تیّكچونی كه‌نیسه و هاتنه ناوه‌وه‌ی خورافات بۆ ناو بیر‌و باوه‌ر, وه كه‌نیسه‌ش ده‌بیّت به ده‌م راستی پاشا‌كان له كاتیّكدا مه‌سیحیه‌ت له خۆ به‌كه‌م زانین و ساده‌یی یه‌وه ده‌گۆریّت بۆ خۆ به‌زل زانین و به گه‌وره‌راگرتنی كاهینه‌كان و بیری سه‌رۆكایه‌تی كه‌نیسه و ده‌سه‌لاّتداریّتی پاپاكان.
2_له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی چواره‌می زاینی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی (قوسته‌نتین)سه‌ركه‌وت, له ناو مه‌سیحیه‌كانی جیهاندا ده‌نگۆی ئه‌وه بلاّوبوه‌وه كه زه‌مه‌نی چه‌وسانه‌وه‌ی رۆمانی به سه‌ر چوو,به‌لاّم واقیع هه‌والّی ناخۆشی پیّ بوو بۆ مه‌سیحیه ئیمانداره‌كان كه خورافاتی وه‌سه‌نی رۆمانیه‌كان دزه‌ی كرده ناو په‌رستشی مه‌سیحیه‌كانه‌وه‌و تیّكه‌لاّو بوو له گه‌لّیاو بوو به زۆرینه‌ش,وه جیّگه‌ی به‌تریكی گه‌وره (پاپا) ده‌ركه‌وت به‌رامبه‌ر به كاهینی گه‌وره‌ی وه‌سه‌نی و به خیّرایی ته‌وژمی ئاینی گۆرا بۆ پشتگیری و سه‌رخستنی ده‌سه‌لاّتی پاپا( نویّنه‌ری شه‌یتان و ئینسانه هه‌لّه‌كان)هه‌روه‌ك پۆلس له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پیّ كردوه.وه كاتیّك بوو به ده‌سه‌لاّتداری مه‌سیحیه‌ت ئاماژه به شته‌كان ده‌كات به‌و شیّوه كه خۆی بیه‌ویّت و له گه‌لّ سه‌رگرتنی ئامانجه دنیاییه‌كاندا بگونجیّت.وه له سالّی 1894 پاپا لیوس ی13 رایگه‌یاند كه (پاپا وه‌كو خوای گه‌وره‌یه له سه‌ر زه‌ویدا)وه له گۆڤاری (كاسۆلیكی جیهانی)دا ژماره‌ی یۆلیۆی 1895 هاتوه( كاسۆلیكه‌كان باوه‌ریان وایه كه پاپا نه‌ك هه‌ر نویّنه‌ری مه‌سیحه به‌لّكو ئه‌وه یه‌سوعی مه‌سیحه و له ژیّر په‌رده‌ی كه‌سیّكدا خۆی حه‌شار داوه‌و فه‌رمانه‌كانی له ئاسماندا پیّش زه‌وی جیّ به جیّ ده‌كریّت)وه كاسۆلیك نازناوی (البابا الرب الاله)یان پیّداوه‌و سوجده‌ی بۆ ده‌به‌ن و به عه‌قیده‌ی سه‌روه‌ری پاپای ده‌زانن كه ئه‌مه یه‌كیّكه له به‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی كاسۆلیكی و كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پیّچه‌وانه‌ی ریّنماییه‌كانی مه‌سیحه كه ده‌لّیّت ( للرب الهك تسجد,وایاه وحده تعبد)لو8:4
3_شه‌یتانی ناسراو به پاپا ده‌یزانی كه كه كتیّبی پیرۆز ئابروی ده‌بات و خه‌لّكی ئیماندار به مه‌رامه‌كانی ده‌زانن و دژایه‌تی ده‌كه‌ن بۆیه ده‌بوایه له‌و كتیّبه ناشاره‌زای كردنایه كه ته‌نها خوای گه‌وره به شیاوی په‌رستن ده‌زانیّت,بۆیه كه‌نیسه‌ی رۆما به بریاری پاپا هه‌ستا به حه‌رام كردنی خویّندنه‌وه‌ی ته‌ورات و ئینجیل بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی كه حه‌قیقه‌ته‌كانی ده‌زانی مرد و ئه‌وه‌شی كه ده‌یبیسته‌وه له بیری ده‌چوه‌وه,به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یاساغ كرا كه له مالّه‌كانیان هه‌لّی گرن یان بیخۆیننه‌وه.وه له‌م ریّگه‌وه ده‌سه‌لاّتدارانی كه‌نیسه‌ی رۆما ئه‌و بیر‌و بۆچونه‌یان چه‌سپاند كه مه‌به‌ستیان بوو وه له گه‌لّ هه‌واو ئاره‌زویاندا ده‌گونجا, وه پاپا بوو به هه‌موو شتیّك له ژیانیان , وه‌كاریّكیان كرد له جیاتی په‌رستنی خوا ئه‌و ویّنه و په‌یكه‌رو مردوانه بپه‌رستریّن كه پیّیان ده‌وتریّت (قدیس) وه به‌م شیّوه ئامۆژگاری دووه‌می مو‌سا ی هه‌لّوه‌شایه‌وه ( لانێنع لك تمپالا منحوتا ولا ێوره, لاتسجد لهن ولا تعبدهن لانی انا الرب الهك)
4_دریّژه كیّشانی ملكه‌چی بۆ وه‌سه‌نیه‌ت و ئیش نه‌كردن به فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره گه‌شته ئه‌وه‌ی كه ئامۆژگاری چواره‌میش كه تایبه‌ته به پیرۆز راگرتنی رۆژی شه‌مه بگۆرن بۆ( رۆژی خۆر) یه‌ك شه‌مه , كه وه‌سه‌نیه‌كان رویه‌كی ئاینیان پیّ به‌خشیوه گوایا رۆژی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیح و ناردنی نوره‌كه‌یه‌تی,وه كردیان به رۆژی نویّژی هه‌فتانه,پاپا رۆژوی له شه‌مه‌دا فه‌رز كرد بۆ رق لیّبونه‌وه و بوغزاندنی ئه‌م رۆژه ,وه ده‌سه‌لاّتی سیاسی هات و پشتگیری ته‌واوی پیاوانی كه‌نیسه‌ی كرد بۆ سه‌رگرتنی فێڵّه‌كانیان,وه(قوسته‌نتین)بریاریّكی ده‌ركرد كه رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی كرد به رۆژی ئاهه‌نگ گیّرانی جه‌ماوه‌ری له ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یدا به ناوی (یه‌كگرتنی ئوممه‌ت)وه هه‌موو لایه‌نگرانی خۆی له سه‌ر ئه‌وه كۆكرده‌وه كه ئه‌و رۆژه‌به پیرۆز راگرن به بیانوی قه‌بولّ كردنی وه‌سه‌نیه‌كان بۆ مه‌سحیه‌ت,ئه‌مه‌ش له ژیّر گوشاری قه‌شه‌كانی كه‌نیسه‌دا.
5_پاپا و قه‌شه ته‌ماعكاره‌كان بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی جیهان هه‌لّئه‌سان به ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئاینی ماوه به ماوه, وه سه‌رۆكی كه‌نیسه‌كانی جیهان كۆده‌بونه‌وه بۆ ریّكه‌وتن له سه‌ر یه‌كخستنی عه‌قیده ,به‌لاّم له راستیدا ئه‌و بریارانه‌ی ده‌ره‌چوون بریتی بوون له گۆرانكاری ئه‌سلّی له دینه‌كه‌دا,له پیّناوی ده‌سه‌لاّت گرتن به سه‌ر جیهاندا,وه زۆر جار كیّشه رووی ده‌دا و سه‌ره‌نجام بریاری كافر بوونی ئه‌و تائیفه ده‌ره‌چوو كه رازی نه‌ده‌بوون به گۆرانكاری له دینه‌كه‌دا. وه له ریّگه‌ی ئه‌م كۆبونانه‌وه ریّخۆش ده‌كرا بۆ عیباده‌تی مه‌سیح و خاچ و ناوزراندنی رۆژی شه‌ممه وه پیرۆز كردنی رۆژی یه‌ك شه‌مه كه به رۆژی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحیان ده‌زانی , له كاتیّكدا له كتیّبی پیرۆزدا هیچ ئامه‌ژه‌یه‌ك بۆ به گه‌وره راگرتنی مه‌سیح یان قوتابیه‌كانی به رۆژی یه‌ك شه‌مه نه‌كراوه .
6_سه‌ده‌ی تاریكی كه به هۆی گومرایی جیهانی مه‌سیحی ده‌ركه‌وت,له كاتی ده‌ست به سه‌را گرتنی كه‌نیسه‌ی رۆمانی به سه‌ر ده‌سه‌لاّتا وه هه‌ستان به گۆرینی ئیمان به خوا و مه‌سیح بۆ ئیمان به پاپا و قه‌شه‌كانی , وه ده‌سه‌لاّتیان به دروست كردنی موعجیزه‌و له گوناه خۆشبوون و به‌خشینی نه‌جاتی هه‌میشه‌ی له دۆزه‌خ.وه پاپا كرا به نویّنه‌ری خوا له سه‌ر زه‌وی وه گویّرایه‌لّی نه‌كردنی كرا به گوناهیّك كه شایه‌نی گه‌وره‌ترین و سه‌خترین سزا بیّت ,وه زۆربه‌ی مه‌سیحیه راسته‌قینه‌كان هه‌لّهاتن و له شویّنی نادیاردا خۆیان حه‌شار دا,له ترسی بریاره‌كانی كه‌نیسه و ئه‌و عیباده‌ته بیّسه‌ره‌به‌رانه‌ی كه دانرا بوو له لایه‌ن پاپاوه.وه نه‌خشاندن و رازاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه به ویّنه‌و په‌یكه‌ری جۆراو جۆر كه خه‌لّكی پیّ دوور ده‌خرایه‌وه له راستی مه‌سیح و ساده‌ییه‌كه‌ی , دوابه دوای ئه‌مه چه‌نده‌ها خورافاتی تر ده‌رچون وه‌كو بروانامه‌ی لیّخۆشبوون و نه‌زرو مۆم داگیرساندن بۆ وه‌لاّمدانه‌وه‌ی دوعاكان و گیّرانه‌وه‌ی توره‌یی و تۆلّه‌ی خوای گه‌وره له دنیا و قیامه‌تدا,وه رژانی ره‌حمه‌ت و لیّخۆش بوونی خوای گه‌وره.به‌م شیّوه سه‌روه‌ت و سامانی پاپاكان هه‌لّكشا , خراپه‌كاری بلاّوبویه‌وه و دوای هه‌واو ئاره‌زوه‌كانیان كه‌وتن و ئومه‌تی مه‌سیحیش به دوایاندا رۆشتن.لیّخۆش بوون به‌سترا بوو به پاره‌وه هه‌ركه‌س بیدایه گوناهی نه‌ده‌ما!!!ئه‌مه وای كرد پاپا گریگوری هه‌شته‌م له سه‌ده‌ی یانزه‌دا بلّیّت ( پاپا خاوه‌نی سیفاتی كاملّی یه‌و هه‌لّه ناكات,ئه‌مه‌ش به شاهیّدی كتیّبی پیرۆز)كه له راستیدا كتیّبی پیرۆز گۆرابوو بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌لّ ئه‌م جۆره پیا هه‌لّگوتنانه‌دا بگونجیّت.وه هه‌روه‌ها ووتی(كه مه‌سیح ده‌سه‌لاّتی لیّخۆشبوون له گوناهی به‌خشیوه به قووتابیه‌كانی و سه‌رۆكه‌كانی كه‌نیسه و به‌تریك و مه‌ترانه‌كان )وه گومرایی زیاتر ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد له گه‌لّ زیادبوونی فه‌یله‌سوفه وه‌سه‌نیه‌كان له كه‌نیسه‌ی رۆمدا وهه‌ندیّشتی تازه‌ی تر په‌یدا بوون وه‌ك پاراستنی مه‌ریه‌م و سزایی هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دان به هه‌لّه‌كانیاندا نانیّن لای قه‌شه و داوای لیّ بوردن ناكه‌ن له به‌رده‌میاندا , وه خورافیاتی پاك بوونه‌وه :ئه‌مه‌ش له جیّگه‌ی ئازار دان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شایه‌نی مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی نین له دۆزه‌خدا وه له‌م دنیا سزا وه‌رده‌گرن له سه‌ر تاوانه‌كانیان ,وه پاك ده‌بنه‌وه له له
المزيد
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
التصنيفات : غير مصنف |